بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مرۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Image
دایاگرامی "مرۆڤە توخم" کە لە لایەن ناساوە دروستکراوە، مێینەی توخمە مرۆڤ لە لای چەپی وێنەکە، وە لە نزیک ناوەڕاستدا فیتوسی تەواو پێنەگەیشتوو وە نەبووە کۆرپەلە، لە سکی مێینەی توخمە مرۆڤ، وە نێرینەی توخمە مرۆڤ لە لای ڕاستی وێنەکەدا.

مرۆڤ،[١] مرۆ،[٢] مرۆڤی مۆدێرن یان ھۆمۆسێپانس باوترین و بەربڵاوترین جۆری سەرەتاییە، و دوا جۆری ماوەیە لە جۆری ھۆمۆ. بێ موو و دوو پێ و زیرەکن و باڵایان بە بەرزی تایبەتمەندە. مرۆڤ مێشکێکی گەورەی ھەیە، بەمەش توانای زانینی پێشکەوتووتری ھەیە کە توانای گەشەسەندن و گونجاندنیان پێدەدات لە ژینگە جۆراوجۆرەکاندا، ئامرازی زۆر ئاڵۆز پەرەپێبدات و پێکھاتە و شارستانییەتی کۆمەڵایەتی ئاڵۆز پێکبھێنێت. مرۆڤەکان زۆر کۆمەڵایەتین، تاکەکانی مرۆڤ ئارەزوویان ھەیە سەر بە تۆڕێکی فرە چین بن لە گرووپە کۆمەڵایەتییە ھاوبەشەکان، و جیاوازەکان، لە خێزان و گرووپە ھاوتاکانەوە تا کۆمپانیا و دەوڵەتە سیاسییەکان.[٣] تا مانگی ئایاری ٢٠٢٤ ژمارەی مرۆڤەکان زیاتر لە ٨ ملیار کەس بووە.[٤][٥][٦]

مرۆڤ چەندین جار لە ئەفریقاوە بەرەو شوێنەکانی تری جیھان کۆچی کردوە. یەکێک لە ھۆکارەکانی ئەو کۆچانە، نەبوونی کەشوھەوایەکی سەقامگیرانە بووە. سارد و گەرم بوونی کتوپڕی کەشوھەوا مرۆڤی ناچار کردوە کە بەردەوام جێگای ژیانی بگۆڕێت. بەڵگەکانی ئەم کۆچە لە ئاسیا، ئۆقیانووسیا و ئەمریکاش دۆزراوەتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://lex.vejin.net/en/def/henbaneborine/%D9%85%D8%B1%DB%86%DA%A4
  2. https://lex.vejin.net/en/def/henbaneborine/%D9%85%D8%B1%DB%86
  3. «Human - an overview | ScienceDirect Topics». www.sciencedirect.com. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. «More than half of world's population live in countries coloured red on RSF's press freedom map | RSF». rsf.org (بە ئینگلیزی). ٤ی ئایاری ٢٠٢٤. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. Bureau، US Census. «Global Population Estimates Vary but Trends Are Clear: Population Growth Is Slowing». Census.gov. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  6. «Hominin Taxonomy and Phylogeny: What's In A Name? | Learn Science at Scitable». www.nature.com (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.