بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆژژمێری ئەرمەنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Image
نووسراوی گۆڕی کاسۆلیکۆکانی ئەرمەنی مەشتۆتس ئای گارنی، ئەرمەنستان

ڕۆژژمێری ئەرمەنی ساڵنامەی گەلی ئەرمەنییەکانە. ئەرمەنستان وەک خاکێکی مێژوویی و دێرین لە ڕابردووەوە ھەتا ئێستا ڕۆژژمێری جۆراوجۆریان ھەبووە. ڕۆژژمێری ھەتاوی لە نێوان ئەو ڕۆژژمێرانەیە کە لە ئەرمەنستان لە ماوەی جیاوازدا کەلکی تایبەتی لێ وەرگیراوە. لەبەر ئەوەی خۆر یەکێک بوو لە خوداوەندە سەرەکییەکانی ئەرمەنییە کۆنەکان، بەکارھێنانی ئەم ساڵنامەیەش پاساوە.

ڕێکخستنی مانگەکانناوی مانگەکانژمارەی ڕۆژەکانئەرمەنی
یەکەمناواسرد٣٠նաւասարդ
دووەمھوری٣٠հոռի
سێیەمساھمی٣٠սահմի
چوارەمترە٣٠տրէ
پێنجەمکاقوتس٣٠քաղոց
شەشئاراتز٣٠արաց
حەوتمەھکان٣٠մեհեկան
ھەشتەمئارگ٣٠արեգ
نۆیەمئاھکان٣٠ահեկան
دەیەممارِری٣٠մարերի
یازدەیەممارگاکʿ٣٠մարգաց
دوازدەیەمھروتیکʿ٣٠հրոտից
سێزدەیەمئاولیاتس٥աւելեաց

سەرچاوەکان

[دەستکاری]